ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار 550 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهۆی زیادبوونی خواست و كەمكردنەوەی خستنەڕووی دۆلارە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە.