پەرلەمانی کوردستان کەی کۆدەبێتەوە؟

پەرلەمانی كوردستان
بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەم، پەرلەمانی کوردستان چاوەڕوانی نووسراوی کۆمسیۆن دەکات، کۆمسیۆنیش چاوەڕوانی ئەنجومەنی دادوەرییە.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پەرلەمانی کوردستان چاوەڕوانی کۆمسیۆنی عێراقە بۆ ئەوەی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەم بەڕێوەبچێت، کەی کۆمسیۆنەکە لیستی پەسەندکراوی کۆتایی هەڵبژاردنی ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێم کرد ئەو کاتە سەرۆکی هەرێم مەرسومێک بۆ پەرلەمان دەردەکات و هەر 100 ئەندامەکەی پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخۆن و دەبنە پەرلەمانتار، و لیستەکانیش دەبنە فراکسیۆنی پەرلەمان.
لەلایەکی دیکەوە نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ تەواوکردنی لیستی کۆتایی و ناردنی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم کۆمسیۆن چاوەڕوانی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق دەکات.
وتیشی، بەهۆی ئەوەی ئەم هەفتەیە پرۆسەی سەرژمێریی گشتی ئەنجامدەدرێت، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو کۆمسیۆن نووسراوی رەسمی بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم بکات کە ناوی هەر 100 ئەندامەکەی پەرلەمانی تێدابێت بۆ ئەوەی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی هۆشیارییە لەبارەی بەکارهێنانی دەرمانی ئەنتیبایۆتیک

بابەتی دواتر

گەنجێك بەهۆی تەقینی تایەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی حكومەت لەبارەی كێشەكانی نەخۆشخانەی هیواوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نابێت هیچ كه‌مته‌رخه‌می و پاشه‌كشه‌یه‌ك له‌و خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییانه‌دا بكرێت، كه‌ پێشكه‌شی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم: لە سێ پارێزگای هەرێم زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم تا ئێستا 210 هەزار…
Total
0
Share