گەرمیان.. باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

پۆلیسی گەرمیان باندێکی بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد کە لە حەوت کەس پێکهاتبوون.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە سنووری گەرمیان باندێکی حەوت کەسییان دەستگیرکردووە، سەرجەمیان جگە لە بەکارهێنان بازرگانیشییان بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە.

ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون شەش کەسیان خەڵکی گەرمیانن و یەکێکیان خەڵکی هەولێرە، لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر ماددەی کریستاڵ و تلیاک، هەروەها ئامێر و کەرەستەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.

ئەو تۆمەتبارانە بەپێی ماددەی 30 لە یاسای هۆشبەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف: ئەوانەی گۆڕی کریستییانەکانی کۆیەیان شێواند دەدرێنە دادگا

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی “دژی” شێواندنی گۆڕستانی کریستییانەکان لە شاری کۆیە، بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: لەماوەی 50 ڕۆژدا پارەی کارەبا نەدەن دووچاری پچڕانی کارەبا دەبنەوە

وەزارەتی کارەبا، ڕایگەیاند، لەماوەی 50 ڕۆژدا پارەی کارەبا نەدەن دووچاری پچڕانی کارەبا دەبنەوە. وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share