پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیارێكی لەبارەی پڕۆسەی سەرژمێری دەركرد و رایگەیاند، “دەسەڵات دەدرێتە سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان ڕێكاری پێویست بگرنەبەر”.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگار و سەرۆكی لیژنەی باڵای سەرژمێری لە سلێمانی لە گشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە رۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگەدا هاوڵاتییان لە ماڵەكانیان بمێننەوە و دۆكۆمێنتی داواكراو و زانیاری پێویست بخەنە بەردەست تیمەكانی سەرژمێری.
هەر لە گشتاندنەكەدا هاتووە، “پێویستە هەمووان هاوكار و هەماهەنگیی تیمەكانی سەرژمێری گشتی بن و كارئاسانی تەواویان بۆ بكەن”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پێویستە كەناڵەكانی راگەیاندن و دامەزراوە میدیاییەكان باجی تایبەتیان پێبێت بۆ رووماڵ و دەسەڵاتیش دەدرێتە سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان بەمەبەستی دابینكردنی ئارامی و خزمەتگوزارییە گشتییەكان ڕێكاری پێویست بگرنەبەر.