بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی سەردانی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدینی کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین، ئەمیندارى گشتیی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانی کرد و سەرەخۆشی لێکرد بەهۆی کـ.ـۆچی دوایی براکەیەوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی ئامادەیبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێ کران.

سەرۆک بافڵ پێزانینی بۆ رۆڵی کاریگەری مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین هەبوو لە هەوڵەکانی بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونە جیاوازەکان و هەردوولا لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هاوڕابوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە لێواری دابەشبووندا.. لێكەوتەكانی ململانێ لەسەر دەسەڵات لە بنەماڵەی بارزانی-دا لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان

لە ئێستادا وا دەردەكەوێت دابەشكردنی دەسەڵات لەنێو سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا لە مەترسیدا بێت، وەك ئەوەی لەژێر ئەو…
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی بۆ فراكسیۆنی پارتی: خۆسەپێن پارتییەکەی خۆتانە کە بووەتە کەواسوری بەر لەشکری داگیرکەر

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان وتارێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا پارتی بە “کەواسوری بەر لەشکری…
Total
0
Share