بۆریس جۆنسن ئاشكرایكردووە، لە هەر خولەكێكدا لە بەریتانیا 140 كەس ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەردەگرن.
لە تویتەری خۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی كانونی دووەم، بۆریس جۆنسن، سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا نوسیویەتی، “باوەڕپێنەكراوە، ئێمە لە هەر خولەكێكدا 140 كەس بە ڤاكسینی كۆرۆنا دەكوتین، سوپاس بۆ هەموو ئەو كەسانەی هاوكارن لەو هەوڵە نیشتمانییە، با هەمووان هاوكاریی كارمەندانی تەندروستی بكەین لە مانەوەمان لە ماڵەوە”.
ئەو وتانەی بۆریس جۆنس لەكاتێكدایە، سایمۆن ستیڤنز، بەڕێوبەری جێبەجێكاری خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی بەریتانیا ئاشكرایكرد، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا ژمارەی كوتانی هاوڵاتییان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەگاتە یەك ملیۆن و 500 كەس.
It’s incredible that we’re now delivering the vaccine at a rate of 140 jabs a minute. Thank you again to everyone who is helping in this national effort. Let’s continue to protect our NHS by staying home to save lives. pic.twitter.com/loEEaMie74
— Boris Johnson (@BorisJohnson) January 17, 2021