دەستەی جێبەجێکاری سەرژمێری: پرسیارەکانی سەرژمێری کەمتر لە 10 خولەکیان پێدەچێت

مەحمود عوسمان، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری سەرژمێری رایگەیاند، تا بۆمان بکرێت بە زووترین کات پرسیارەکانمان دەکەین و ماڵەکەن جێدەهێڵین و بە نزیکەیی 10 خولەکێکمان پێدەچێت.

راشیگەیاند، ئەو داتایانەی کە لە رۆژی 16 بۆ 19ی مانگ ناویان تۆمارکراوە، لە دوو رۆژی 20 و 21دا پێداچوونەوە بۆ ناوەکانیان دەکرێت و ئەگەر کەسێک بیرچووبێت دەنوسرێت یاخود، لە ماڵەوە نەبێت، ئەگەر کەسێکیش لە ئەرکدا بێت و خێزانەکەی بژمێرەکە ئاگاداربکەنەوە، تۆماردەکرێن.

ئەنجامدانی قۆناغی یەکەمی پڕۆسە سەرژمێری تاوەکو 19ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و رۆژانی 20 و21ی مانگیش، پڕۆسەی پێداچوونەوە و قۆناغی دووەم ئەنجامدەدرێت و قەدەغەی هاتوچۆیە.

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییان لەبارەی بەشەئاردی مانگانەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

دەستەی ئاماری هەرێم: زانیارییەکانی سەرژمێری بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی نادرێت و بەپێی یاسا رێگەپێنەدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی تووشبووانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند

ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق پلانی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبووانی منداڵان بە…
زیاتر ببینە

نرخی ئارد بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی ئارد لە بازاڕدا بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. سۆران…
Total
0
Share