کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو بارانبارین و تەرزە دەستپێدەکەن

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە درەنگانی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی لێزمەباران و تەرزە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامى کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور، پێشبینى دەکرێت شەپۆلێکى بارانبارین و هەورەتریشقە لە درەنگانى ئەمشەو، لە بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان دەستپێبکات.

دەشڵێت، لە کاتەکانى بەرەبەیانیدا، کاریگەریی شەپۆلەکە درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى دیکەى گەرمیان، هەڵەبجە، کەرکوک، سلێمانى و پاشان هەولێر و دهۆک، تەوای ناوچە شاخاوییەکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەگرێتەوە.

کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، شێوازی دابارین هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ بارانى بەلێزمە و هەورەبروسکە (لەناویشیاندا سەنتەرى پارێزگاکان) و بەهۆی ئەوەی لە وەرزى بەهارداین و هەورەکانى دابارین هەندێک جار لە جۆرى (Cumulonimbus) (Cb) دەبێت، بۆیە ئەگەر هەیە لە هەندێک ناوچە، تەزرەشى لەگەڵدا بێت.

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیدا ئەوەش هاتووە، خێرایی با (15-25) کم/ک دەبێت و لە سلێمانى، هەڵەبجە و گەرمیان، (20-35) کلم/ک دەبێت. پلەى گەرمییش نزمدەبێتەوە بە (3-5) پلەى سیلیزى بە بەراورد بە بەرزترین پلەی گەرمیى ئەمڕۆ و مەودای بینینى ئاسۆیی (6-7) کم دەبێت.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم شەپۆلە لە درەنگانى شەوى شەممە کۆتایی پێدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە بازیان وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو بەربەست دروستدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئامادەكارییەكان بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو بەردەوامی هەیە و بەربەست دروستدەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی…
Total
0
Share