پزیشکێک: نابێت پرخە پشتگوێ بخرێت

پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ رایدەگەیەنێت، نابێت هەموو کاتێك پرخە لە کاتی نووستندا بە ئاسایی وەربگیرێت هەندێک جار دەکرێت نیشانەبێت بۆ نەخۆشییەکی مەترسیدار.

ئەو پزیشکە باسلەوەدەکات، مرۆڤی ئاسایی لە کاتی نووستندا بە گشتیی 150 جار باری خۆی لەسەر جێگای نووستنەکەی دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتیی نووستن لەسەر پشت تەندروست نییە.

ئەو پزیشکە دەڵێت، ئەو کەسانەی ئازاری سنگیان هەیە بەهۆی کێشەی دڵیانەوە دەیانەوێت لەسەر لای چەپ بنوون بۆ ئەوەی ئازارەکەیان کەمبێتەوە ئەمەش لەرووی تەندروستییەوە گونجاو نییە.
ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشی دڵەوە دەناڵێنن بەتایبەت سستبوونی دڵ، باشترە بە نیمچە دانیشتنەوە بخەون.

پرخە لە کاتی نووستندا، مەرج نییە هەموو جارێک کێشەی قورگ و لووت بێت، هەندێک جار بەهۆی ناڕێکی لە لێدانەکانی دڵەوە بێت، بۆیە وا باشترە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دڵنیایی لەبارەوە بدرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەمیی بەنزین کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنی سلێمانییان راگرتووە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی وەستانی کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن “ئەمبوڵانسەکان”ی راگەیاند، هۆکارەکەی کەمیی بەنزینە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە. سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی…
Total
0
Share