ئەو پرسیارانە چین کە تیمەکانی سەرژمێری لە خەڵکی دەکەن؟

لە ئەمڕۆوە تاوەکو 19ی ئەم مانگە، قۆناغی یەکەمی پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێم و عێراق دەستپێدەكات و تیمەكان سەردانی ماڵی هاوڵاتییان دەكەن بۆ زانینی ژمارەی تەواوی ئەندامانی خێزانەكان و چەند پرسیارێکی دیکەیان لێدەکەن.

بەگوێرەی ئەو پلانەی کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە دیاریکراوە بۆ کارمەندانی سەرژمێری دەبێت وەڵامی چەند پرسیارێک لە هاوڵاتییان وەربگرنەوە کە ئەمانەن:

یەکەم: بوونی سەرۆک خێزان و پەیوەندی ئەندامەکانی خێزانەکە لەگەڵ سەرۆک خێزان چییە؟

دووەم: مێژووی لەدایکبوونی هەریەک لە ئەندامانی خێزانەکە

سێیەم: ئاینی خێزانەکە چییە؟

چوارەم: دایک و باوک لە ژیاندا ماون یاخود نا

پێنجەم: دۆخی تەندروستیی هەموو ئەندامانی خێزانەکە و هەر کێشەیەک کە بەدەستییەوە دەناڵێنن

شەشەم: بڕوانامە و دۆخی کار و پیشە، روونکردنەوە لەسەر ئەوەی لە کەرتی تایبەت یاخود لە کەرتی گشتی کاردەکەن

حەوتەم: ئەو خانووەی کە تیایدا دەژین هی خۆیانە یاخود کرێیە

هەشتەم: ئەو کەلوپەلانەی خێزانەکە خاوەندارێتی دەکەن لەناو خانووەکەدا.

بابەتی پێشتر

روونکردنەوەیەک لە حکومەتەوە لەبارەی پشووی سەرژمێرییەوە

بابەتی دواتر

لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر تەرمی پزیشکێک لە ژوورەکەی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share