قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەدات لە ماست، خوێ و هەنگوینەکانی ناو بازاڕ

قائیمقامیەتیی سلێمانی هۆشداری لە کوالێتیی چەند جۆرێکی خۆراک دەدات لە بازاڕەکاندا، بەپێی بەدواداچوونی لیژنەکانیان ئەو ماستانەی لە سەتڵی پلاستیکیدان، خوێ، ترشی سماق و هەندێک لە هەنگوینەکانی ناو بازاڕ شیاو و تەندروست نین.

ئەندامی لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی سلێمانی کە پسپۆڕی خۆراکە رایگەیاند، یەکێک لەو بەرهەمانەی دەستکاریی کراوە رۆنی شیرە کە خۆی رۆنێکی سروشتیی سوودبەخش و تەندروستە، بەڵام دەستکاری کرابوو بۆ رۆنێکی زیانبەخشی کوالێتیی نزم، هەندێک لە ماستی ناو سەتڵە پلاستیکییەکان نیشاستەیان تێکراوە، ئەم جۆرانە راگیراون.

باسی لەوەکرد کە ئەو بەکتریا سودبەخشانەی لەناو ماستدا هەن لەلایەن بەشێک لەو کارگانەوە لادەبران لەناو ماستەکەدا بۆئەوەی تەمەنی مانەوەی ماستەکە درێژبکرێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە کەسانێک لە دەرەوەی شاری سلێمانییەوە ترشی سماقیان ساختەکردووە و کەپەکیان رەنگ کردووە و خوێ و لیمۆندۆزی و خوێیان لەگەڵ هەندێک ماددەی دیکەدا تێکەڵیان کردووە و ساغیانکردووەتەوە لە بازاڕدا، ئەم ساختەکردنە کۆنترۆڵکراوە و رێگری لێکراوە لە ئێستادا.

مترسییەکی دیکەی ئاشکراکرد سەبارەت بە خوێی چێشت و رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا خوێیەک دەهاتە هەرێمی کوردستانەوە کە بۆ خواردن شیاو نەبووە و بۆ مەبەستی دیکەی وەک خاڵیکردنەوەی تاوەرەکانی کارەبا و خۆشکردنی پێستە و کارگەکان بەکاردەهاتن بەڵام لە بازاڕدا وەک خوێی چێشت دەفرۆشران و مەترسییەکی زۆری هەبوو، دڵنیاییدا کە ئەو لایەنەش ئێستا کۆنترۆڵکراوە.

باسی لە بەشێک لەو هەنگوینە کرد کە لە بازاڕدا دەفرۆشرێت و وتی، کەسانێک بە شیلەی گلوکۆز کە شیلەیەکی مەترسیدارە و شەکرەی خوێن بەرزدەکاتەوە، هەنگوینیان دروست دەکرد، کە ئەم شیلەیە بۆ دروستکردنی شیرینی هاوردە دەکرێت.

رایگەیاند، کە ئێستا بەرهەمهێنانی هەنگوین بەتەواوی رێکخراوە و بەکارهێنانی ئەو شیلەیە راگیراوە و قەدەغەیە، لەقتونانی هەنگوین دەبێت سەرچاوەکەی تەنها هەنگوین خۆی بێت.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 150 هەزار فۆرمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان پڕکراونەتەوە

بابەتی دواتر

منداڵێک دوای وەرگرتنی چارەسەری کۆرۆنا رەنگی چاوی دەگۆڕێت بۆ شین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share