ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە هەرێم و عێراق دەستپێدەکات

بە گوێرەی پلانەکانی سەرژمێری، ئەمڕۆ یەكەم قۆناغی پڕۆسەی سەرژمێری لە هەرێم و عێراق دەستپێدەكات و تیمەكان سەردانی ماڵی هاوڵاتییان دەكەن بۆ زانینی ژمارەی تەواوی ئەندامانی خێزانەكان.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی، تیمەكانی سەرژمێریی گشتی سەردانی ماڵان بكەن و ژمارەی ئەندامانی خێزانەکان تۆماربکەن و ئەم قۆناغە تا 19ـی مانگ وەك قۆناغی یەكەمی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێم بەردەوام بێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و هەشت رۆژ پشووی بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانی و کارمەندانی راژەی سەربازی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و خوێندکاران لە سەرجەم ئاستەکانی خوێندن کە خەڵکی سنووری ماددەی 140ی دەستوورن راگەیاند بەمەبەستی گەڕانەوە و بەشداریکردن لە پڕۆسەکە لە سنووری خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە چەند ژنێک کردبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لەچەند ژنێک كردبوو”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای…
Total
0
Share