بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 3 رەوانەی بەغداد بكرێت

لەبارەی رەوانەكردنی لیستی مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغداد، زانیاریی نوێ ئاشكرا دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم-ەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغداد دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی زۆر لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەكان لیستی مووچەی مووچەخۆرانیان ئامادەكردووە، بەڵام بەشێك لە بەڕێوەبەرایەتییەكان بەهۆی تەواونەبوونی دەوامیانەوەهێشتا لیستی مووچەیان ئامادەنەكردووە و لەگەڵ تەواوبوونی دەوامی ئەمڕۆ؛ لیستی مووچە رەوانەی بەغداد دەكرێت.

جەختی لەوەشكردەوە، لیستی مووچەی ئەم مانگە بە سیتسمی پەیڕۆڵ ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵی دەكرێت و لە ئەگەری روونەدانی هیچ پێشهاتێك لیستی مووچە رەوانە دەكرێت و هەوڵەكانیش بۆ دابەشكردنی مووچە پێش جەژنی رەمەزان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانى بڕیارێكى توندى بۆ شۆفێرانى ماتۆڕسكیل ده‌ركرد ‏

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شۆفێرانه‌ى كارى دیلیڤه‌ری ده‌كه‌ن، ‏پێویستە هۆکارەکانی سەلامەتی بەکاربهێنن و خۆیان به‌دوور بگرن لە…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم: تائێستا حكومەت هیچ بڕیارێكی لەسەر نرخی كارەبای پڕۆژەی رووناكی نەداوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێتن ئامانجی سەرەكیی پڕۆژەی رووناكی بریتییە لە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان. ئومێد…
Total
0
Share