بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی نزیکبووەتەوە لە ئاستی ستانداردی جیهانی.

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی رایگەیاند، رێژەی سەوزایی لە شارەکەدا نزیکبووەتەوە لە ستانداردی جیهانی.

بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ساڵرۆژی بونیادنانی سلێمانی دەمانەوێت مژدەی ئەوە بە هاوڵاتییانمان بدەین کە رێژەی سەوزایی لە سلێمانی گەیشتووەتە سەروو 19% و تەنها چەند پۆینتێکی کەمی ماوە بگات بە ئاستی ستانداردی جیهانی کە 20% ە.

ئاشکراشیکرد، لە رووی سەوزاییەوە چەندین پلانی جیاوازمان هەیە لە شەش مانگی داهاتوودا چەند پارکێکی نوێ دروستدەکەین، سەرجەم بلوارەکانی نێوان شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و چەندین باخچە و پارکی دیکە نۆژەندەکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆبونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەوە بوو کە لەگەڵ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییداین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو…
Total
0
Share