میدیایەکی فینلاندی لینکێک بە زمانی کوردی دەکاتەوە

میدیای فەرمی ئۆلێی فینلاندی لینکێک بە زمانی کوردی دەکاتەوە و تایبەتی دەکات بە ڕێنمایی و هەواڵەکانی کۆرۆنا.

لینکە کوردییەکە لەلایەن چەند کوردێکەوە بەڕێوەدەبرێت و دەخوێندرێتەوە و هەفتانە دووجار لەبارەی کۆرۆناوە دواین زانیاری دەدات بە کوردانی دانیشتووی وڵاتەکە.

ئامادەکاری پرۆگرامە کوردییەکە ناوی ڕێبوار کەریمی-یە و ئەو لەبارەی کارەکەیەوە دەڵێت، “میدیای ئۆلێ داوایان لێکردم کە هەواڵەکان بە زمانی کوردی وەربگێڕم و ئێستا هەفتانە دووجار بە زمانی کوردی – شێوەزاری سۆرانی، دەخوێندرێتەوە”.

ڕێبوار کەریمی بە پێگەی لاهدێنکوردیتی ڕاگەیاندووە، “لە بەشی کوردی ئۆلێ تەنها دوو کوردین، من و خانمێکی دیکەین کە من هەواڵەکان ئامادە دەکەم و ئەویش دەیخوێنێتەوە”.

بە وتەی ئامادەکاری پرۆگرامە کوردییەکە، هەفتانە دووجار ئەم بەرنامەیە پێشکەشدەکرێت و تایبەتە بە هەواڵەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێنماییەکانی وڵات و چۆنیەتی خۆپارێزی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: لە کاتی بوونی گومانی لەسەر بریندارێک پێویستە پۆلیس ئاگاداربکرێتەوە بەڵام چارەسەرکردن لە پێشترە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نابێت پسوڵەی داواکردنی چارەسەری پۆلیس ببێتە ڕێگرێک لە چارەسەرکردنی نەخۆش و بریندار. ڕائید ئاری…
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان:سەرەتای ساڵی ئایندە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان کەلار – دەربەندیخان دەکەونەکار

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرایدەکات، دەستکراوە بە دانانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان کەلار و دەربەندیخان، بڕیاریشە سەرەتای ساڵی…
Total
0
Share