توێژینەوەیەكی زانستی كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەنجامدرا دەڵێت، زیاد خواردنی ترشە چەوریی “ئۆمیگا 3” و “ئۆمیگا 6” كە لە رۆنی ماسیدا هەیە، یاریدەدەر دەبێت لە خۆپارێزی لە هەندێك لە جۆرەكانی شێرپەنجە.
توێژینەوەكە كە تیمێكی توێژینەوەی هاوبەش لە زانكۆكانی كۆرنیل و جۆرجیا و ڤاندربێلت-ی ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەنجامیاندا، شیكاریی زانیارییەكانی زیاتر لە 250 هەزار كەسیان كرد، پەیوەندییان لەنێوان خواردنی “ترشە چەورییەكان” و كەمبوونەوەی ئەگەرەكانی تووشبوون بە دەیان جۆری شێرپەنجە بەدیكرد.
ئەندامانی تیمی توێژینەوە دەڵێن، “ئەنجامەكان ئاماژەن بۆ پێویستیی سووربوونی خەڵكی ئاسایی لەسەر بەدەستهێنانی بڕی زیاتری ترشە چەورییەكان لە ژەمە خۆراكەكاندا”، وەك ئەوەی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاویكردووەتەوە.
توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری زانستیی “International Journal of Cancer”ی تایبەت بە توێژینەوەكانی شێرپەنجە بڵاوبووەتەوە، دەریدەخات ئەو خۆبەخشانەی توێژینەوەكە كە بڕێكی زۆری ترشی “ئۆمیگا 3″یان خواردووە، كە لە هەندێك ماسی، دانەوێڵە، چەرەس و ئەو تەواوكارییە خۆراكییانەی زەیتی ماسی-یان تیایە هەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەكانی سی، كۆڵۆن، گەدە و جۆرەكانی دیكەی گرێ كە تووشی كۆئەندامی هەرس دەبێت كەمبووەتەوە.
بەهەمان شێوە دەركەوتووە ئەو كەسانەی ترشی ئۆمیگا 6یان زۆر خواردووە، ئەگەری تووشبوونیان بە 14 جۆری جیاوازی شێرپەنجە كەمیكردووە، وەك شێرپەنجەی مێشك، پێست و میزەڵدان كەمیكردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداری لە زۆر زیادخواردنی “ئۆمیگا 3” دەدرێت، چونكە مەترسیی تووشبوون بە پرۆستات لە پیاواندا زیاددەكات.