وتەبێژی حكومەتی هەرێم هەڵوێستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 ئاشكرادەكات و دەڵێت، ” سودانی جەختیكردووەتەوە كە حكومەتی عێراق پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت و ئەو سێ مووچەی ئەمساڵ دەنێردرێت”.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەیەوێت كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەربكرێن و جەختیكردەوە حكومەتی عێراق پابەندی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت و ئەو سێ مووچەی ئەمساڵ دەنێردرێت.
وتیشی، ” لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پرسی مووچە هەیە و حكومەتی عێراق هەر تێبینییەكی هەبێت هەرێمی كوردستان چارەسەری دەكات”.