توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی تەواوکەری خۆراکی ڤیتامین دی فشاری خوێن لەو کەسە بەتەمەنانە دادەبەزێنێت کە بەدەست کێشەی قەڵەوییەوە دەناڵێنن.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، بەشێک لە کەسانی بەتەمەن لە جیهاندا بەهۆی زۆری کێشیانەوە دەناڵێنن کە هەر ئەمەش هۆکارە بۆ تووشبوونیان بە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و کاریگەریی لەسەر تەندروستی دڵ و بۆرییەکانی خوێن دروستدەکات.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، دەکرێت لەبری دەرمانە کلاسیکییەکانی دیکە، تەواوکەری خۆراکی ڤیتامین دی بەو کەسە بەتەمەنانە بدرێت و فشاری خوێنیان دابەزێت.
بۆ ئەمەش پزیشکان داوا دەکەن، لەژێر رێنمایی پزیشکدا رۆژانە ئەو تەواوکەرە خۆراکییە بەکاربهێنرێت لەلایەک ئاستی ڤیتامینەکەیان بەرزدەبێتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە فشاری خوێنیان کۆنتڕۆڵدەکرێت.