سودانی سەردانی سلێمانی دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەولێرە و بڕیارە سەردانی سلێمانییش بکات.

بەیانیی ئەمرۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە.

بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سلێمانییش بکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە.

ئامانجی سەردانەکەی سودانی بۆ هەرێم تاوتوێکردنی پرسی بودجە، مووچە، نەوت، سەرژمێری و گرفتەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدادە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەرگای هاوپەیمانییەتی بۆ پارتە سیاسییەکان دەکرێتەوە

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو ئەو پارتە سیاسییانە دەکەنەوە کە دەیانەوێت هاوپەیمانیەتی  دروست بکەن، لە…
Total
0
Share