جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری لەبارەی سەردانەکەی سودانی بۆ هەرێم دەخاتەڕوو.
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکەوە دەکات.
ئاماژە بەوەش دەکات، “سودانی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو گرفتانەی لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقدا هەن بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ چارەسەری ئاستەنگەکانی نێوان هەردوولا”.
ئیخڵاس دلێمی وتیشی، “سودانی لە سەردانەکەیدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم لەگەڵ بەرپرسان تاوتوێدەکات”.
باسی لەوەشکرد، “سبەینێ سودانی سەرەتا سەردانی هەولێر دەکات و دواتریش سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی کورد کۆدەبێتەوە”.