نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە: لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە 

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە رایگەیاند، پاش راگرتنی پرۆسەکە بۆ چەند رۆژێک، لە ئەمڕۆوە بە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، رۆژی سێشەممەی رابردوو پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکرد، بەڵام رۆژی پێنجشەممە بەهۆی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ پرۆسەی دابەشکردنی نەوت راگیرا، بۆیە لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە بەردەوامدەبێت تاوەکو سەرجەم هاوڵاتییان بڕی دیاریکراوی نەوت بۆ ئەمساڵ وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی بۆ یادی داگیركردنی شەنگال: ئێزدییەكان لە بەکارهێنان وەک کارتی سیاسی ‏ڕزگاربکرێن

یەكێتی لە یادی داگیركردنی شەنگال و جینۆسایدكردنی ئێزدییەكان لەلایەن داعشەوە، ‏داوای ئاوەدانكردنەوەی شەنگال دەكات، دوورخستنەوەی ئێزدییەكانیش لە بەکارهێنانیان…
Total
0
Share