دەستبەسەر زیاتر لە شەش تۆن كاڵەكی خراپبوودا گیرا

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە مەرزی تەوێڵە- شۆشمێ دەست بەسەر زیاتر لە شەش تۆن كاڵەكی خراپبوودا گیراوە كەنەشیابووە بۆ خواردن.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، ئە‌مڕۆ پێنجشە‌ممە‌ لە‌ مە‌رزی تە‌‌وێڵە‌ ـ شۆشمێ لە‌لایە‌ن هۆبە‌ی كە‌رە‌نتینە‌ی كشتوكاڵی مە‌رزە‌كە‌وە‌ دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی شە‌ش تۆن و 300 كیلۆگرام كاڵە‌كی خراپبوو كە‌ شیاو نە‌بوون بۆ خواردن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دواتر لە‌لایە‌ن لیژنە‌ی لە‌ناوبردن و ئاودیوكردنە‌وە‌وە‌ بڕیاری گە‌ڕاندنە‌وە‌ی ئە‌و بڕە‌ كاڵە‌كە‌ خراپبووە‌ درا.

#ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان بۆ میدیاکان: دووربن لە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیارییەک کە ببێتە هۆی دروستکردنی ترس لەلای هاوڵاتییان

وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەک ئاشکرایە، هەرێمی کوردستان لەم دۆخە ئەمنییە هەستیارەدا پێویستی بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی هەیە…
Total
0
Share