یەکێتی لە کەرکوک وەڵامێکی توندی پارتی دەداتەوە

سەرکردایەتیی کەرکوک – سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامی راگەیەندراوەکەی مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای كەركوك-گەرمیانی پارتی دەداتەوە و دەڵێت، پارتی بە ئاشکرا و بە نهێنی دەستی لەگەڵ نەیارانی ئارامی و سەقامگیری و ئاوەدانی دژ بە پێکهاتەکانی کەرکوک تێکەڵکردووە، و دیەوێت مۆرکی کوردستانیی بوونی کەرکوک بەو پارێزگایە بسڕێتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەوەی پارتی بە هاوبەشی لەگەڵ جەبهەی تروکمانی و سیادە دەیکات، ئامانج لێی گێڕانەوەی پارێزگاری سەپێنراوی پێشووی کەرکوکە و سەپاندنێتی بە سەر ئیرادەی میللەتەکەمان کە ئەوە خەونی چۆلەکەیە و هەرگیز جارێکی تر روو ناداتەوە.

دەقی راگەیەندراوەی سەرکردایەتیی کەرکوک – سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

هەر کوردێکی بە شەرەف بە دیقەتەوە راگەیەندراوەکەی پارتی سەبارەت بە بڕیاری دادگای کارگێڕیی عێراق بەڕەتكردنەوەی سکاڵاکانی؛ (پارتی، و هاوبەشەکانی لە جەبهەی تروکمانی، و سیادە بەوەی کە تەواوی ئەو ڕێکارەکانی کە پەیوەست بوونە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک و پارێزگاری کەرکوک تەواو یاسایی و دەستووری بوونە) بۆی روون دەبێتەوە کە پارتی چۆن بە ئاشکرا و بە نهێنی دەستی لەگەڵ نەیارانی ئارامی و سەقامگیری و ئاوەدانی دژ بە پێکهاتەکانی کەرکوک تێکەڵ کردووە، و دیەوێت مۆرکی کوردستانیی بوونی کەرکوک بەو پارێزگایە بسڕێتەوە!
لە لای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دادگاکانیش ئەو راستییە روون بووەتەوە کە ئیستحقاقی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەرژەوەندی چی لایەنێک یەکلابووەتەوە، و کێ مافی ئەوەی پێدراوە کە ئیدارەی نوێی پارێزگای کەرکوک پێکبهێنێت بە دەستەبەرکردنی 50+1.

ئەوەی کە پارتی بە هاوبەشی لەگەڵ جەبهەی تروکمانی و سیادە دەیکات؛ ئامانج لێی گێڕانەوەی پارێزگاری سەپێنراوی پێشووی کەرکوکە و سەپاندنێتی بە سەر ئیرادەی میللەتەکەمان کە ئەوە خەونی چۆلەکەیە و هەرگیز جارێکی تر روو ناداتەوە!
جەماوەری خۆڕاگری کەکوک دڵنیا دەکەینەوە چۆن لە ساتە هەرە قورس و ناخۆشەکاندا جێمان نەهێشتن و بەڵێنمان پێتاندا کۆتایی بە سیاسەتە چەوتەکانی پارێزگاری سەپێنراوی پێشووی کەرکوک بهێنین، ئێستایش بە پشتیوانی خوا و میللەتەکەمان کۆتاییمان بەو پیلانگێڕییە هاوبەشە هێنا کە پارتی سەرکردایەتی دەکات و دەیانویست کەرکوک بگێڕنەوە بۆ پێش 18/12/2023.

جەختیش دەکەینەوە؛ ئەم ئیدارە گەلپەسندە یاسایی و دەستوورییەی کە هاووڵاتییانی خۆشەویستی کەرکوک متمانەیان پێداوە، حکومەتی خۆجێی سەرجەم پێکهاتەکانە بەبێ جیاوازیی، و هەموو هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاوەدانی بۆ کەرکوک و دانیشتووانە رەسەنەکەی. وەک هەموو لایەکیشتان ئاگادارن لە ماوەی چوار مانگی دەستبەکاربوونی پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکوک خۆی و تیمەکەی بەوپەڕی خەمخۆری و دڵسۆزییەوە ئەرکەکانی سەر شانی خۆیان راپەڕاندووە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی کەرکوک، و لە ماوەکانی داهاتووشدا بەرهەمەکەی بۆ یار و نەیار زیاتر بەرجەستە دەبێت، بە کوێرایی چاوی دووژمنان!

بەرەو کەرکوکێکی ئاوەدان و پێکەوەژیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشنیارێكی سودانی بۆ چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

پەرلەمانتارێكی كورد پێشنیارێكی سودانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكات. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە…
Total
0
Share