وەزیری ئاوەدانكردنەوە: كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ساڵی داهاتوو دوو تونێل لە دەربەندیخان بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، ” كار بۆ ئەوە دەكرێت لە ساڵی داهاتوو دوو تونێل لە دەربەندیخان بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند، گرفتی سەرەكیی رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن پەیوەندیی بە كۆمپانیای جێبەجێكارەوە هەیە كە ئەو كۆمپانیایە توانای ئەوەی نییە دەستبەكاربێتەوە لە ئاست جێبەجێكردنی پڕۆژەكە نییە، لە وەزارەتەوە نووسراومان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە ئەو پرسە مامەڵەیەكی نوێ لەگەڵ بكرێت یاخود چارەسەرێكی بۆ بدۆزرێتەوە.

وتیشی، ” لەگەڵ تەواوبوونی دوو سایدی دەربەندیخان – كەلار كار بۆ ئەوە دەكەین بۆ ساڵی داهاتوو دوو تونێل لە دەربەندیخان دروستبكرێن و پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانرا چەند پڕۆژەیەك جێبەجێبكرێت”.

بابەتی پێشتر

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بووەوە بە سەرۆكی ئەمریكا بەهای دراوی بیتكۆین بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

هۆكاری دواكەوتنی مووچەی مانگی 10 دەخرێتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share