“دەترسین بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێندرێت”
فەهمی بورهان: داوادەكەین سەرژمێری لە ناوچە كوردستانییەكان دوابخرێت

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داوادەكات سەرژمێریی لە ناوچەكانی ماددەی 140 دوابخرێت، تا ئەوكاتەی ماددەكە جێبەجێ دەكرێت.

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە سلێمانی رایگەیاند، مەترسی لە ئەنجامدانی سەرژمێری هەیە، مادەم ماددەی 140 جێبەجێ نەكراوە، دۆخی ناوچەكان ئاسایی نەبووەتەوە و ئاوارەیەكی زۆر لە ناوچەكانی دیكەی هەرێم دەژین، هەروەها لە سەردەمی راكان جبوری ژمارەیەكی زۆری عەرەب هێنراونەتە كەركوك و گەڕەكی نوێ دروستكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا نزیكەی 80%ی عێراقییەكان كارتی نیشتمانییان هەیە و بۆیان كراوە.

فەهمی بورهان وتی، “دژی سەرژمێری نین و بەپێویستی دەزانین و، پێمانوایە بەشێك لە ئاوات و ئامانجەكان دەهێنێتەدی، بەڵام بەهۆی ئەوەی كێشەی ناوچەكانی ماددەی 140 چارەسەر نەكراوە، داوادەكەین دوابخرێت تا لانیەكەمی ماددەی 140 جێبەجێ دەكرێت و، لە دۆخێكی سیاسیی مەوزوعیانەتر و ئارامتر جێبەجێ دەكرێت”.

روونیشیكردەوە، سەرەڕای ئەوەی دڵنەوایی بە حكومەتی هەرێم دراوە، بەڵام “لەو دەترسین بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێنرێت و، وەك ناوچە كوردستانییەكان دڵمان بەو دڵنەواییە تێرناخوات”.

زیاتر لە 200 هەزار خێزانی كەركوك، شارەكەیان جێهێشتووە، هەروەها 62 هەزار خێزانی ئێزدی شەنگالیان جێهێشتووە، بۆیە دەبێت بنەماكانی سەرژمێری لەو ناوچانە هەبن، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکان وای وت.

داواشی لە ئاوارەكانی ناوچە كوردستانییەكان كرد لە رۆژانی سەرژمێری بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان، تا لەوێ ناونووس بكرێن و وەك حكومەتی هەرێمیش كارئاسانییان بۆ دەكەن.

بابەتی پێشتر

هۆکاری رانەگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

رێگایەکی سەرەکیی هەولێر دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان دەکەین

پارێزگاری کەرکوک رایدەگەیەنێت، “کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان دەکەین”. پارێزگای کەرکوک لە…
Total
0
Share