رێگایەک بۆ چارەسەری هەوکردنی جیوبەکان دۆزرایەوە

پزیشکێک چارەسەرێک بۆ هەوکردنی جیوبەکان بەبێ نەشتەرگەری دەدۆزێتەوە.

د. ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ، ئەوە رووندەکاتەوە، دەتوانرێت جگە لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری و کونکردنی جیوبەکان، رێگایەکی دیکە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنیان بەکاربهێندرێت.

بە وتەی ئەو پزیشکە، هەوکردنی جیوب دەتوانێت ببێتەهۆی (گیرانی لوت، دەردانی ئاو، سەرئێشە و ئازاری چاو) و درێژخایەن بێت.

ئەو پزیشکە دەڵێت، ماوەی نەخۆشییەکە لە حاڵەتی یەکەمدا زیاترە لە 12 هەفتە، لە دووەمیشدا سێ مانگ یان زیاترە، بەڵام بۆچی لە هەردوو حاڵەتەکەدا کونکردن ئەنجام دەدرێت لەکاتێکدا 20 ساڵە لە پراکتیکی پزیشکیدا بەکارنەهێنراوە؟.

ئەوەش دەڵێت، کاتێک کەسەکە تایەکی زۆر و سەرئێشە و ئازاری پشت چاوی هەبوو، ئەوا دەتوانرێت نەشتەرگەریی کونکردن بکرێت و دەرمانی دژە هەوکردن بخورێت.

میاسنیکۆڤ ئامۆژگاری بەکارهێنانی قەترە هۆرمۆنییەکان دەکات لەبری ئەنجامدانی کونکردن بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی جیوبەکان، چونکە قەترەکە قەرەباڵغی و ئاوسان و هەوکردن کەمدەکاتەوە، ئەمەش رێگە دەدات رۆیشتنی بەڵغەم بگەڕێتەوە، بەڵام پێش بەکارهێنانیان دەبێت لووت بە ئاوێک کە خوێی دەریایی تێدا توابێتەوە بشۆردرێت.

دەشڵێت، هەروەها جگە لەوەش ئەم شێوازە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی لەسەدا 80ی حاڵەتەکانی ئاوی لوت، تەنانەت ئەوانەش کە بەهۆی بەکتریاوە دروستدەبن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات دەرمانی دژەهەوکردن بەکاربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبەردەم بانکەکان تیمی تەندروستی دادەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی گیانی مووچەخۆران تیمێکی تەندروستیی لەبەردەم سەرجەم بانکەکانی دابەشکردنی مووچەدا جێگیربکات. لە لێدوانێکدا…
زیاتر ببینە

پزیشکان شکستیانهێناوە لە دیاریکردنی نەخۆشییەکی مەترسیدار لەمنداڵاندا لەدوای تووشبوونیان بە کۆرۆنا

ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پزیشکان تائێستا سەرکەوتوونەبوون لە دیاریکردنی نەخۆشیی ترسناکی هۆکاری مردن لە هەندێک لە منداڵاندا…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە 24 كاتژمێردا 912 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

بەپێی ئامارێكی تەندروستیی سلێمانی لەماوەی 24 كاتژمێردا 912 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و لەو ژمارەیە 278یان داخڵكراون. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share