توێژینەوەیەك.. هەندێك لە تووشبووانی كۆرۆنا تووشی نەخۆشییەك دەبن

توێژینەوەیەكی ئەمریكیی نوێ دەڵێت، هەندێك لە تووشبووانی كۆرۆنا “بەشێوەیەكی كاتی” تووشی نەخۆشیی شەكرە دەبن، بەهۆی ئەو دۆخەی لە ئاكامی ڤایرۆسەكەوە بەسەریاندا دێت، پاشان بە ماوەیەكی كەم ئاستی شەكر لە خوێنیاندا ئاساییدەبێتەوە.

تووشبوونێكی “كاتی”ی نەخۆشیی شەكرە كە لای ئەو كەسانە دەبینرێت تووشی كۆرۆنا دەبن لە كاتی هێشتنەوەیان لە نەخۆشخانە، بەهۆی پەیوەندیی نەخۆشیی شەكرەوەیە بە شەكەتبووی زۆر بەهۆی پەتا ڤایرۆسییەكەوە، وەك ئەو توێژینەوەیەی نەخۆشخانەی ماساچۆستی-ی گشتی لە ئەمریكا ئەنجامیداوە و بەمدواییە لە گۆڤارە زانستییەكاندا بڵاوكرایەوە.

بەمدواییە ژمارەیەكی زۆری نەخۆشیی شەكرە لە زۆرێك لە حاڵەتەكانی داخڵبوون لە نەخۆشخانە بەهۆی كۆڤید-19ەوە لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان تۆماركراون.

بۆ توێژینەوەكە نەخۆشخانەكە تاوتوێی دۆخی 594 كەسی كردووە كە نیشانەكانی نەخۆشیی شەكرەیان تیادا دەركەوتووە، لە كاتی هێشتنەوەیان لە نەخۆشخانە لە ماوەی ترۆپكی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە بەهاری 2020دا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسیندا لەپەیوەندیداین بۆ دابینکردنی بڕی تەواو بۆ هەرێم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
زیاتر ببینە

هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەی دەیان ئاژەڵ بەهۆیەوە مردارببوونەوە ئاشکراکرا

لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆکاری سەرەکیی پشت بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ئاشکرادەکات کە بەهۆیەوە دەیان ئاژەڵ مردارببوونەوە. سائیر…
Total
0
Share