بە تۆمەتی دزینی سەرەمەنهۆڵ کەسێک دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە دزینی سەرەمەنهۆڵ.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕیندا هاتووە، هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی شارەوانی دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر دیاردەی دزینی سەرەمەنهۆڵەکان تۆمەتبارێکیان لە کاتی دزینی سەرەمەنهۆڵەکان دەستگیرکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم پۆلیسدا دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی دەستگیرکردنیدا، سێ سەرە مەنهۆڵی پێوە گیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیرا، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دۆسییەکە هەواڵەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر کرا.

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتییانی ئەم سنوورە ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

هەژماری من رەتدەكرێتەوە و داوای تەوتین دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share