ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای پاسدارانی ئێران بە تۆمەتی ئەوەی كەسێكی راسپاردووە بۆ دانانی پلانێك بۆ چاودێریكردن و كوشتنی ترەمپ، ئێران وەڵامی ئەو تۆمەتەی دایەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئیمساعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو تۆمەتانەی باس لەوەدەکەن ئێران بەشداربووە لە دانانی پلان و بەشداریکردن لە هەوڵی تیرۆرکردنی بەرپرسانی پێشوو و ئێستای ئەمریکا، دوورن لە راستییەوە و بەتەواویی رەتدەکرێنەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە تۆمەتە هاوشێوەکانی رابردوو کرد کە لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تەواوی رەتکرانەوە و دواتریش سەلمێندران کە راست نەبوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دووپاتکردنەوەی ئەو تۆمەتە لە ئێستادا پیلانێکی قەوارەی زایۆنی و گرووپە دژە ئێرانییەکانە بە ئامانج بۆ ئاڵۆزکردنی بابەتە پەیوەندیدارەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.

جەختیشیکردەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەیشتن بە مافەکانی نەتەوەی ئێران، کەڵک لە هەموو ئامڕازە رەوا و یاساییەکان لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتییدا وەردەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناتانیاهۆ: ئەگەر ئێران هەوڵی بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، دووبارە لەناوی دەبەین

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیان خاپوورکردووە و جەختدەکاتەوە، ئەگەر تاران دووبارە بونیاتی بنێتەوە، ئەوا جارێکی…
زیاتر ببینە

له‌ توركیا به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ڕایگه‌یاند، له‌ ڕۆژانى دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه،‌ بەھۆی ‏گەردەلوولەوە لەناوچەی مەڕمەڕە لە باکووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە،…
Total
0
Share