سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: حکومەتی هەرێم هۆکاری کێشەی مووچەیە

عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە وتارێکدا دەڵێت،  حکومەتی هەرێم هۆکاری کێشەی مووچەیە، بەتایبەت مووچەی مامۆستایان و ئامادە نییە بڕیاری دادگای فیدراڵی ژمارە  111  لە 21/2/2024 جێبەجی بکات و لە رێی هەژماری بانکییەوە مووچە بدات.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان لە وتارێکیدا کە لە ماڵپەڕی رەسمیی یەکێتی بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی مانگانە مووچە لە رێگەی ژمارە حسابی بانکیەوە بدات، هاوکات پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2024 ژمارە 12، دووپاتی ئەوەی کردووەتەوە کە دەبێت مووچەکان لە کاتی خۆیدا بدرێت.

دەشڵێت، “جگە لەوە حکومەتی هەرێمیشی پابەندکردووە دەقی ماددە و بڕگەکان وەکو خۆی جێبەجێ بکات، بەڵام حکومەتی هەرێم هێشتا ئامادە نییە ئەو بڕیارانە جێبەجێ بکات کە تەواو لە بەرژەوەندی مامۆستایان و مووچەخۆرانە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم حکومەتی هەرێمە ئامادە نییە ژمارە حساب بەپێی بڕیاری دادگای باڵا لە بانکە حکومیەکان بکاتەوە، بە بیانوی ئەوەی خۆی ژمارە حساب لە بانکە ئەهلیەکان دەکاتەوە، لە لایەکیتر کە تا ئێستا ژمارە حساب نەکراوەتەوە دەبێت لیستی مووچە مانگانە بنێرنە لای وەزارەتی دارایی حکومەتی ناوەندی، لە مانگی دووەوە تا ئێستا یەک مانگ بە رێکوپێکی مووچە نەنێردراوە هەموو جارێ کێشەی تێدابووە و بووەتە هۆکاری دواکەوتنی مووچە.

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تۆمەتباری تەقینەوەکەی 5ی ئۆکتۆبەری کەرکوکی دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

نرخی خۆراکی جیهانی گەیشتووەتە بەرزترین نرخی لەماوەی 18 مانگی رابردوودا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەمەودوا عێراق مووچەی خۆی دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كاركردن بە یاسای بودجە و ناردنی لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ…
Total
0
Share