ئۆتۆمبێلێك لە تونێلی پێشڕەو گڕیگرت

هاتوچۆی قەزای شارباژێڕ رایدەگەیەنێت، ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری رینۆ لە تونێلی پێشڕەو گڕیگڕت و خۆشبەختانە توانرا بەخێرایی لەلایەن كارمەندانی هاتوچۆی قەزای شارباژێڕ تیمەكانی ئاوەدانكردنەوە و پێشمەرگەكانی سكرتارییەتەوە كۆنتڕۆڵبكرێت

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رووداوەكە جگە لە زیانی ماددیی كەم زیانی گیانی نەبووە.

دەشڵێت، “رێنمایی بۆ شۆفێران لەكاتی روودانی گڕگرتن لەناو تونێلدا پێویستە بەزوویی تیمەكانی هاتوچۆ یاخود ئاوەدانكردنەوە ئاگادار بكەن تاوەكو بەزوویی بگەنە شوێنی رووداو و بەخێرایی كۆنتڕۆڵی بكەن تا هەموو لایەك بەدووربیت لە رووداوی نەخوازراو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو کارمەندانەی سەرسندوقی دەنگدان ئاگاداردەکرێنەوە کە تا ئێستا شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆتا وادەیە بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی…
Total
0
Share