دارا سێكانیانی: حكومەتی عێراق مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوو پاڵپشتیی بەهێزی هەیە كە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق و هەمواری یاسای بودجەیە كە مووچە لە پرسەكانی دیكە جیاكراوەتەوە هەر بۆیە مووچەی مانگەكانی داهاتوو دەنێردرێت و هیچ گرفتێكی نابێت.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مووچەی مانگەكانی داهاتوو دەنێردرێت و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە و دوو پاڵپشتیی بەهێزی هەیە كە یەكەمیان بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقە كە هەردوو حكومەتی پابەندكردووە بە خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەهەمانكاتدا یاسای بودجە كە پرسی مووچە لە پرسەكانی دیكە جیاكراوەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ” مووچەی مانگەكانی داهاتوو دەنێردرێت و ئەگەر هەر گرفتێكی تەكنیكی هەبێت لە نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەردەكرێت”.

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی ناڕازی هەژماری من رەتدەكەنەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نوێی كارەبا راگەیەندرا

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە سبەینێوە نرخی نوێی كارەبا بخریچتە بواری جێبەجێكردنەوە، نرخی…
Total
0
Share