بەڕێوەبەری ژینگەی هەڵەبجە: رێژەی سەوزایی هەڵەبجە 14% زیادیكردووە

بەڕێوەبەری ژینگەی هەڵەبجە، رایگەیاند، “رێژەی سەوزایی لە پارێزگای هەڵەبجە گەیشتووەتە 14%”.

سەرھەنگ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ژینگەی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رێژەی سەوزایی لە پارێزگای هەڵەبجە زیادیکردووە و گەیشتووەتە 14%.

باسی لەوەشکرد، “بۆ ئەوەی رێژەکە زیاتربێت پێویستە دارستانی دەستکرد لە پارێزگاکە دروستبکرێت و وەزارەتی کشتوکاڵیش هاوکاریی زیاتری پرۆژە کشتوکاڵییەکان بکات”.

لەبارەی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە لە پارێزگاکە بەڕێوەبەری ژینگەی هەڵەبجە وتی، یەکێک لە هۆکارەکان نەبوونی پرۆژەی ریسایکلینە کە هاوشێوەی ناوچەکانی دیکە خۆڵ و خاشاکێکی زۆر فڕێدەدرێت و پێویستە ریساکل بکرێن.

وتیشی، بوونی مۆلیدەکانیش یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە کە دوکەڵ دەردەکەن ئەوەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر پیسبوونی ژینگە هەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share