بە گوێرەی ئامارەی سەرەتاییەکان، ترەمپ جگە لە بردنەوەی دەنگەکانی 25 ویلایەت، لە شەش ویلایەتی دیکەش دەنگەکانی لە دەنگەکانی کاندیدی دیموکراتەکان زیاترن و پێ دەچێت دەنگی ئەو ویلایەتانەش لە بەرژەوەندی ئەو یەکلاببێتەوە.
ویلایەتەکانی ئاریزۆنا، ویسکۆنسن، میشیگن، پەنەسلڤینیا و جۆرجیا ئەو ویلایەتانەی ئەمریکان کە پێدەچێت لە بەرژەوەندی ترەمپ بە هەمان شێوە یەکلاببێتەوە.
تاوەکو ئێستا، هێریس توانیویەتی 187 خاڵ بەدەستبهێنێت، لە بەرامبەردا ترەمپ توانیویەتی 246 خاڵ کۆبکاتەوە و نزیکترە لە بەدەستهێنانی 270 خاڵ بۆ بردنەوەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.