سروە محەمەد: پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت”.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق تا ئەو كاتەی مووچە تەوتین دەكرێت ناردنی پارە بە شێوەی كاش بەردەوامبێت و دەبێت وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت تاوەكو رۆژی پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 10 بەكۆتابێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم بنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق: لاوازی هەمەچەشنی لە ئابوریدا هۆکاریی سەرەکیی گوشارە لەسەر نرخی دۆلار

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، سنووردارێتی لە ئابوری و لاوازی لە بەرهەمهێناندا، بووەنەتە هۆی ئەوەی عێراق ببێتە وڵاتێکی…
Total
0
Share