وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پۆستەكەی دورخرایەوە

بنیامین نەتەنیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی لە پۆستەكەی و لە جێگەی ئەو یسرائیل كاتز، وەزیری دەرەوەی كردە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل.

بنیامین نەتەنیاهۆ لە وتارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “ئەوپەڕی پابەندبوەنم وەك سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلە، ئەوەش بەرەو سەركەوتنی تەواومان ببات، لەناو شەڕدا، زیاتر لە جاران، پێویستیمان بە متمانەی تەواوەتی نێوان سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگریی هەیە، بەداخەوە، هەرچەندە لە مانگەكانی یەكەمی هەڵمەتەكەدا ئەو متمانەیە هەبووە و كارێكی زۆر بەرهەمدار هەبووە، بەڵام ئەو متمانەیە لە نێوان من و وەزیری بەرگریدا نەماوە.

وتیشی، ” بۆشاییەكی بەرچاو لە نێوان من و گالانتدا لە بەڕێوەبردنی هەڵمەتەكەدا هەیە و ئەو بۆشاییانە لەگەڵ لێدوان و كرداردا بوون، كە پێچەوانەی بڕیارەكانی حكومەت و ئەنجومەن بوون، بەردەوام فراوانتردەبوون، هەروەها بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو كەوتوونەتە بەرچاوی خەڵك”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەدەپە: داعش لەناوچەكانی دەسەڵاتی توركیاوە چوونەتە حەسەكە و چەكی ناتۆیان پێیە

هەدەپە دڵنیایە لەوەی هێرشی ئەمدواییەی داعش بۆسەر بەندیخانەی غوێرانی حەسەكە، لایەنی دیكەی لەپشتەوەیە، بۆیە داوای لێكۆڵینەوە دەكات، بە…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: پێویستە ئەمریکا پشتگیریی کورد بکات

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پشتگیریی کورد بکەن. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی…
Total
0
Share