میدیای ئیسرائیل: لە ئێرانەوە 10 مووشەکمان ئاراستە کرا

میدیای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، کەمێک لەمەوبەر لە ئێرانەوە 10 مووشەک ئاراستەی شاری حەیفا-ی ئیسرائیل کرا.

بەپێی میدیای ئیسرائیل، بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە، لە رادارەکانەوە 10 مووشەکیان دیاریکردووە، کە لە ئێرانەوە ئاراستەکراون و لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێت، بۆ بەرپەرچدانەوەیان.

هاوکات میدیاکانی ئێران باسلەوەدەکەن، ئەو مووشەکانە ئاراستەی شاری حەیفا-ی ئیسرائیل و چەند ناوچەیەکی دیکە کراون، بەڵام ئاماژەیان بە ژمارەی مووشەکەکان نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتکردن لەسەر بەرپرسانی تاڵیبان درێژدەکاتەوە

ئەو ماوەیەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داینابوو بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتکردن لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی بزوتنەوەی تاڵیبان، شەوی ڕابردوو کۆتاییهات،…
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: ئێران بە درۆن هێرشیکردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز

سێنتکۆم ڕایگەیاندووە، ئێران چەندین درۆنی هێرشبەری یەکلایەنەی هەڵداوە لە هەوڵێکدا بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان کە بە گەرووی…
Total
0
Share