سودانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بلینكن-ەوە پێگەیشت

سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە پێگەیشت و تیایدا جەختیان لەسەر پێویستیی كۆتایی هێنان بە جەنگی ناوچەكە كردەوە.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختیكردەوە لەسەر پێویستیی زیادكردنی هەوڵەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و وڵاتانی گەورەی دیكە لەپێناو راگرتنی شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی كاریگەرییەكەی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە و جیهان.

بەپێی نووسینگەی سودانی، ئەو پەیامە لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بوو لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا.

سەرۆك وەزیران ئاماژەشی بە گرنگیی كاری بەردەوام لەپێناو كەمكردنەوەی كاریگەرییە مرۆییە دژوارەكانی شەڕ و، چڕكردنەوەی هەوڵەكان لەپێناو گەیاندنی پێداویستییەكان بۆ هاوڵاتییانی مەدەنی كردەوە، وەك ئەوەی نووسینگەكەی ئاماژەی پێداوە.

لە بەرامبەردا بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، بلینكن داوای لە سودانی كردووە گروپە چەكدارەكان كۆنتڕۆڵ بكات، تا عێراق پەلكێشی ململانێ هەرێمایەتییەكان نەكرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داواشی لە سودانی كردووە، كارمەندە ئەمریكییەكان لەو هێرشەكان بپارێزن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت پەیامێکی نوێی راگەیاند

بابەتی دواتر

ئاماری دەنگدەرانی ئەمریکا لە هەڵکشاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
Total
0
Share