وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران درێژدەکرێتەوە

ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یاسادانانی خۆی درێژدەکاتەوە، ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.

رائد مالکی ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لەم وەرزەی یاسادانانەدا بەهۆی پشووەکان و هەندێک هۆکاری دیکەوە ژمارەیەک دانیشتن ئەنجامنەدراون، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوەش پێشنیارکراوە زیاتر لە دوو هەفتە وەرزی یاسادانان درێژبکرێتەوە و لە بەرامبەریشدا پشووی یاسادانان کەمبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی ئەنجومەن پشتگیریی پێشنیارەکە دەکەن، شەممەی داهاتوو دەکرێتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوە و دەنگی لەسەر دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share