وەڵامێك لە میدیای یەكێتییەوە بۆ میدیای باڵی دەستڕۆیشتووی ناو پارتی

سەتەلایتی گەلی كوردستان بە راگەیەندراوێك وەڵامی سەتەلایتی ئاڤای سەر بە باڵی دەسترۆیشتووی ناو پارتی دەداتەوە و دەڵێت، “تا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت و لایەنێك كە تەنها لە ماوەیەكی كورتی پێش بانگەشە و رۆژانی بانگەشە سێ رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردندا نەك بە تەزكیەی حزبی، بەڵكو لەناو بارەگای حزبی 33 هەزار كەس لە كادیر و ئەندامانی خۆیان بەشێوەیەكی نایاسایی دابمەزرێنێت، چۆن لە روویان دێت باس لە تەزكیەی حزبی و گەندەڵی بكەن”.

دەشڵێت، “سەرەتا دەمانەوێ‌ بڵێین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، چاوپۆشی لە هیچ كارێكی نایاسایی ناكات و بەدڵنیاییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە لە هەموو زانكۆكان دەكات و هەر كەسێكیش سەرپێچی یاسای كردبێت، رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە”.

باسی لەوەش كردووە، پرسیارەكە ئەوەیە ئەم هاتوو هاوارەی ئێوە و بەكارهێنانی زمانێكی زبری دوور لە هەموو ئاكارێكی میدیایی لەسەر بابەتی دامەزراندنی هەندێك كەس لە زانكۆی راپەڕین گوایە خەڵكی ناشایستەی تێدایە و ئێوە بە ئابڕووچوون ناوی دەبەن، ئێمە لە ئێوە و لە حزبەكەتان دەپرسین ئەگەر ئەوە ئابڕووچوون بێت ئەدی لە دوا رۆژەكانی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە چ یاسایەك و بە چ دەسەڵاتێك هەزاران كادیر و ئەندامی پارتی لە بارەگای لقەكانی ئەو حزبە ناونووسكران بۆ دامەزراندن و یەكسەر مووچەشیان بەسەریدا دابەشكرا. باسی لەوەش كردووە، ئابڕووچوونی گەورە ئەوەیە كە مووچەی فەرمانبەران بەهۆی دامەزراندنی ئەندام و كادیرانی خۆتانەوە نزیكەی 100 ملیار دینار زیادیكردووە و گوژمی مووچەی فەرمانبەران لە كابینەی هەشتەم كەمتر لە 900 ملیار دینار بووە، ئێستا گەیشتووەتە 996 ملیار دینار و ئەمەیە ئابڕووچون و گەندەڵی كەموێنە و چۆن لەرووتان دێت قسە لەسەر جیاكاری و مافی خوێندكارە یەكەمەكان بكەن، لە كاتێكدا كە بڕیاری دامەزراندنی یەكەمەكان لە دەسەڵاتی سەرۆكی حكومەتی كاربەرێكەرە و بۆچی تا ئێستا بڕیاری دامەزراندنیان نەداوە و ئەمڕۆ لەدوا رۆژی تەمەنی كابینەكەیدا ئێوە فرمێسكی تیمساحی بۆ خوێندكارە یەكەمەكان دەڕێژن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەگەر راستە ئێوە خەمی خوێندكارە یەكەمەكانتانە، ئەدی لەناو ئەو هەموو خوێندكارە بەهرەمەندە، بۆچی كوڕەكەی سەرۆكی حكومەت و خاوەنی (ئاڤا) لەسەر حسابی داهاتی خەڵك و بە ملیۆنان دۆلار لە شانشینی بەریتانیا خستیانە بەر خوێندنی تایبەتی كۆلێژی سەربازی و یەكسەریش وەك فەرماندەی باڵا دەستبەكاربوو و دیسانەوە دەپرسین ئەگەر راستە ئێوە خەمی خوێندكارە یەكەمەكانتانە، كێ دەستی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی گرتبوو لە ماوەی (6) ساڵی رابردوو بڕیاری دامەزراندنیان بدات بە ئێستاشەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆتاییدا دەڵێین ئێوە ناتوانن خۆڵ بكەن بە چاوی خەڵكەوە و باس لە كۆچی گەنجانی وڵات بكەن، خەڵكی كوردستان دەزانن كە گەنجانی ئەم وڵاتە بۆچی و لەبەر نادادی و جیاكاری و حكومڕانی چەوتی كام لایەنەوە وڵات بەجێدێڵن و لە دەرەوەی وڵات لە تۆڵەی ئەو نادادی و جیاكاری و چەوتییانە بەرپرسانی كام لایەن هێلكەباران دەكەن”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: لە مانگی رابردوودا 90 گەشتی عومرە لە عێراقەوە کراوە

بابەتی دواتر

هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا.. گرنگترین هەنگاوەكان لە دەنگدانەوە تا سوێندخواردنی سەرۆك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاسپۆرتی هەڵەبجە بۆ هاوڵاتییان: ئەم ماوەیە لە پاسپۆرتی سلێمانی مامەڵەکانتان ئەنجامبدەن

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “لەبەرئەوەی سیستمی نوێی پاسپۆرت لە هەنگاوی تاقیکردنەوەدایە تەنها ئەو هاوڵاتییانە سەردانمانبکەن کە بەڵگەی گەشتکردنیان…
Total
0
Share