رەحمان خانی: بارانی چەند رۆژی رابردوو زۆرینەی بەنداوە بچووکەکانی پڕکردووە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان رایگەیاند، ئەو بارانەی چەند رۆژی رابردوو لە هەرێم باریوە، کاریگەری لەسەر بەنداوە گەورەکان نەبووە، بەڵام بەنداوە بچووکەکان زۆرینەیان پڕبوون.

رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند رۆژێکە هەرێمی کورستانی گرتووەتەوە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ئاوی بەنداوە گەورەکان نەبووە، لە بەنداوی دوکان داهاتی ئاو زیادینەکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بە شێوەیەکی کەم زیادیکردووە، بەڵام ئەو زیادکردنەش کاتییە.

وتیشی، بەنداوە بچوکەکانی وەک دێوانە، ئاوەسپی، کفری، حەسەن کەنۆش سەررێژبوون، پۆندەکانیش بەهەمان شێوە بە کاتێکی کەم پڕبوون.

رەحمان خانی جەختیشیکردەوە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار لە هەمان کاتدا، بەنداوی دوکان هەشت مەتر و بەنداوی دەربەندیخان شەش مەتر ئاویان زیاتر تێدایە.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی هەرێم لەگەڵ عێراق

بابەتی دواتر

نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share