لەكاتی وەرگرتنی لۆگۆی تاكسی ژمارەی شەپۆلی ڕادیۆیەكیش دەدرێت لێی كە بانگەشە بۆ مەسیحییەت دەكات

دوو پەرلەمانتار ڕایدەگەیەنن، لەکاتی وەرگرتنی لۆگۆی تاکسی، لەزگەی ژمارەی شەپۆلی ڕادیۆیەکی ئێف ئێم دەدەن لەپشتی تاکسیەکە بەبێ ویست و ئاگاداریی خاوەنەكەی.

هەریەكە لە عەلی حەمەساڵح و سۆران عومەر لە هەژمارەكانی خۆیان لە فەیسبووك بڵاویانكردووەتەوە، لەکاتی وەرگرتنی لۆگۆی تاکسی، لەزگەی ژمارەی شەپۆلی ڕادیۆیەکی ئێف ئێم دەدەن لەپشتی تاکسیەکە بەبێ ویست و ئاگاداریی خاوەنەكەی و ئەوەشی جێی پرسیارە ئەم ڕادیۆیە بانگەشە بۆ “مەسیحیەت و ئینجیل” دەكات.

دەشڵێن، ئەگەر ڕیکلامە ئەوە شۆفێر خۆی ئازادە ڕیکلام بۆ کێ دەکات و لەبەرامبەریشدا دەبێت سودمەند بێت.

بۆیە ئەو دوو پەرلەمانتارە دەشپرسن، “ئەگەر حکومەتیش ئەم لەزگەی وەک ڕیکلام وەرگرتووە بەچی حەقێک بەبێ پرس و ئاگاداری شۆفێران ڕیکلام بۆ ڕادیۆیەکی تەبشیریی دەکات”!؟

داواش لە شۆفێران دەكەن ڕازیی نەبن ئەو لەزگە لە ئۆتۆمبیلەکەی بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنى ئابوریى عێراق: لەمەودوا کارگەکانی هەرێم دەتوانن بەرهەمەکانیان هەناردەی پارێزگاکانی دیکە بکەن

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، ئەنجومەنى ئابوریى عێراق کۆبووەوە و بڕیارێکى لە بەرژەوەندیی کارگە بچووکەکانى هەرێمى کوردستان دەرکرد. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک،…
Total
0
Share