بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل چەند کەسێک لە هەولێر دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە کات و شوێنی جیاوازدا ماتۆڕیان دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، چوار کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل لە کات و شوێنی جیاوازدا دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.

پۆلیسی هەولێر هۆشداریشیدا، سەرجەم ئەو کەسانەی کە کڕین و فرۆشتن بە ماتۆڕسکیل و هەر کەلوپەلێکی دزراو دەکەن، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرینە بەر و رادەستی دادگایان دەکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی چەمچەماڵ: دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە

هاتوچۆی چەمچەماڵ، رایدەگەیەنێت، “دەنگۆی بەکارخستنی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی نێوان سلێمانی-چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە”. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share