وردەکاریی پرۆژەی گۆڕینی پاسەکانی هێڵی گواستنەوەی گشتی لە سلێمانی

لە سلێمانی سەرجەم پاسەکانی هێڵی گواستنەوە دەگۆڕدرێن بۆ پاسی باشتر بە کوالێتیی بەرز و دۆستی ژینگە.

سەرجەم پاسەکان لەلایەن کۆمپانیایەکی چینییەوە دابیندەکرێن.

پرۆژەکە لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانییەوە پێشنیازکراوە و ئەندامێکی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی وردەکارییەکەی دەخاتەڕوو.

ئارام بابان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ماوەکانی داهاتوودا پرۆژەیەک بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە و جوانیی سیمای شاری سلێمانی جێبەجێدەکرێت کە گۆڕینی پاسەکانە بۆ پاسی باشتر.

باسی لەوەش کرد، “پاسە نوێیەکان مۆدێلیان 2024ە و دۆستی ژینگەن بەجۆرێک سیستمێکی ساردی و گەرمی تێدایە کە کار لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە ناکات و دەتوانێت چەند کاتژمێرێک بوەستێت و ساردی یاخود گەرمییەکەشی کاربکات”.

وتیشی، “هەروەها ئەو پاسە نوێیانە جیاواز لە ئەوانەی پێشوو کورسییە جوڵاوەکانی ناوەڕاستی تێدانییە و نێوانی کورسییەکان 80 سانتیممەترە بۆ ئەوەی خەڵک بە ئاسانی هاتوچۆبکات”.

بە وتەی ئارام بابان، “پاسەکان ئەپڵیکەیشنێکیان بۆ دادەنرێت بۆ ئەوەی ئەو هاوڵاتییانەی بە پاس هاتوچۆ دەکەن بزانن پاسەکە لە کام شوێنە و شۆفێرەکەی کێیە و چەند سەرنشینی دیکەی ماوە، هەروەها سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنیشی دەبێت”.

لەبارەی وادەی جێبەجێکردنی پرۆژەکەوە رایگەیاند، “سەردانی کۆمپانیای جێبەجێکار دەکەین لە وڵاتی چین و دوای ئەوە گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ دەکەین و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ئارام بابان، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی، وتیشی، “ئێستا لە سلێمانی 209 پاس هەن کە سەرجەمیان کۆنن و لەگەڵ تەواوبوونی پرۆژەکە لەناودەبرێن”.

 

 

بابەتی پێشتر

كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان: كۆچكردن لە هەرێمەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا كەمیكردووە

بابەتی دواتر

چۆن خۆمان بپارێزین لە كاتی هەورەبروسكە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: ھەڵاتنی چه‌كدارانى داعش لە گرتووخانەی غوێران مەترسی بۆ عێراق دروستناكات

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژى داعش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ھەوڵی ھەڵاتنی چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی حەسەکە ھەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر عێراق و ناوچەکە…
زیاتر ببینە

سێ قاچاخچیی نەوت دەستگیركران

لە كەركوك سێ كەس بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی بەرهەمەكانی نەوت دەستگیركران. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزە دەڵێت، مەفرەزەكانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ…
Total
0
Share