شارەزایەكی كەشناسی داوا لە حكومەت دەكات سبەی بكرێتە پشوو

شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێمی كوردستان داوا لە حكومەت دەكات سبەی بكرێتە پشوو.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی لە راگەیەندراوێكیدا دەڵێت، “بەهۆی قووڵبوونەوەی ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، ئەمشەو لەگەڵ سبەی یەكشەممە و شەوەكەی مەترسیی لافاو و هەورە بروسكەی بەهێز هەیە.”

دەشڵێت: “بەهۆی مەترسیی لافاو و هەورەبروسكە و بارانی بەخووڕەوە داوا دەكەین بۆ سەلامەتیی هەموو لایەك سبەی یەكشەممە بكرێتە پشوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەو مووشەکانەی ئاراستەی پێشمەرگە کران لە ناحیەی پردێوە بوون

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند مووشەکەکان لە ڕۆژهەڵات…
Total
0
Share