روسـ.ـیا سزایەکی دارایی خەیاڵی بەسەر گووگڵدا سەپاند

حکومەتی رووسیا رەزامەندی دەربڕی لەسەر پێبژاردنی دارایی بە ژمارەیەکی نایسایی و خەیاڵی بەسەر کۆمپانیای گووگڵی ئەمریکیدا، ئەويش بەهۆی بلۆککردنی کەنالەکانی نزیک لە مۆسکۆ لە پلاتفۆڕمی یوتیوب.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئاماژەی بەوەکردووە، گووگڵ 20 دیسیلیەن دۆلار قەرزاری کرێملینە، کە ژمارە دوو و دواتر 33 سفر دێت، واتە نزیکەی 20 ملیار تریلیۆن تریلیۆن دۆلار.

سزاکەی رووسیا بەسەر گووگڵدا، زیاترە لە قەبارەی ئابوریی جیهانی، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو داوایە لە کاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان، دانی بەوەدانا کە “تەنانەت ناتوانێت ئەو ژمارەیە بە دروستی بڵێتەوە.”

پێسکۆڤ وتیشی،  ئەو بڕە پارە سەرسوڕهێنەرە “هێماییە”، دووپاتیشیکردووەتەوە، گووگڵ نابێت پەخشکەرەکانمان لەسەر پلاتفۆڕمەکانی سنووردار بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهای بازاڕی کۆمپانیای ئەلفابێت کە کۆمپانیای گەورە و خاوەنی گووگڵە نزیکەی دوو تریلیۆن دۆلارە و زۆر لەو بەهایە کەمترە کە رووسیا داوای کردووە.

بابەتی پێشتر

شەفافییەت: داهاتی مانگی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 63 ملیار دینار بووە

بابەتی دواتر

ئاگاداری هاوڵاتییان دەکرێتەوە؛ پێشبینی بارانی بەلێزمە و هەورە برووسکە دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share