شیروان میرزا: پێش سێشەممە هەناردەی نەوت دەستپێبکات مووچە دەنێردرێت

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تاوەکو پێش رۆژی سێشەممە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، مووچەی مانگی شەش دەنێردرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە رۆژی سێشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هەرێم وەفدێک رەوانەی بەغداد بکات، بۆ ئەوەی تاوەکو سێشەممە، هەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە و مووچە بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێک لەسەر وەرگرتنەوەی بارەگای دەزگای چاودێر بڵاودەکاتەوە

راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، “دەزگای چاودێر لەسەرەتای دامەزراندییەوە بە پاڵپشتیی دارایی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كارەكانی…
Total
0
Share