سەعدی پیرە: كار بە هەژماری من ناكرێت و رامانگرتووە

وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی كار بە هەژماری من ناكرێت و رامانگرتووە و دەشڵێت، ئەرك و بەرپرسیارێتی بە “بست” ناپێورێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنمان بەدڵە لەبەر دوو هۆكار، یەكەم دەمانویست خەڵك لە بێئومێدبوون لە سیاسەت رزگاربكەین و، وابكەین روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكات و پێیوانەبێت هەڵبژاردن و دەنگدان بێبەهایە، دووەمیش لەبەر ئەوەی دەنگ و كورسیمان زیادیكردووە.

دەربارەی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەتیش وتی، “پێویستە لە رۆژی شەممەوە گفتوگۆكان دەستپێبكات، لایەنەكانی یەكەم و دووەم پێویستە هەنگاو بۆ گفتوگۆ بنێین، ئێمە پەیوەندی و گفتوگۆ لەگەڵ ئەوانەدا بكەین كە دەنگ و كورسییان لە ئێمە كەمترە، لایەنی یەكەمیش گفتوگۆ لەگەڵ ئێمە دەستپێبكات”.

سەعدی پیرە ئەوەشی وت، “ئەگەر پارتی وا بیربكاتەوە ئەو حكومەتەی ئێستا عەیارە 24-ە و هیچ هەڵەیەكی نییە، شێوەی بەڕێوەبردنی باشترین بەڕێوەبردنە، پارتی باشترین ئیدارەی هەیە بۆ ئەم وڵاتە، ئەگەر وا بیربكاتەوە گفتوگۆ ناكرێت، ئەوە زۆر دەخایەنێت، ئێمە ئەو جۆرە گفتوگۆیە ناكەین”.

دووپاتیشیكردەوە، وەك ئەوەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی باسیكرد خەڵك گلەیی هەیە و كەمتەرخەمی و كەموكوڕی هەیە و، هەمووان بەرپرسین لە بەرامبەری، لەگەڵ ئەوەشدا روونیكردەوە، بەرپرسیارێتییەكانمان جیاوازن، پۆستی سەرۆكی هەرێممان هەیە، پۆستی سەرۆك وەزیران، سەرۆكی پەرلەمان و پۆستەكانی دیكەمان هەیە، نەك ئەفەندییەك بێت لەسەر تەلەفزیۆن بە بست بیپێوێت، ئەرك و بەرپرسیارێتی بە “بست” ناپێورێت.

دەربارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێش وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن و ئەو رێككەوتنانە دەبێت كە ئەنجامدەدرێت. روو لە پارتیش وتی، “ئەگەر بەتەنها پێتدەكرێت حكومەت پێكبهێنە، ئەگەر پێتناكرێت وەرە رێكبكەوین”.

سەبارەت بە كردنەوەی ئەژماری بانكیش بۆ مووچەخۆران سەعدی پیرە ئاشكرایكرد، سەعدی پیرە: بڕیاردراوە لە سلێمانی کار بە هەژماری من نەکرێت و رامانگرتووە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی یەكێتی ناوەرۆكی سكاڵاكەیان دژی "هەژماری من" ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کار بە تەوتین دەکەین کە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆراندایە نەک لایەنێکی دیاریکراو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی لەبارەی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەسەر هێرشەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر ناوەندە دیپلۆماتییەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەفتانە بڕی چوار ملیار دینار بۆ ڕێگای کەلار – سلێمانی تەرخاندەکرێت

ئەمرۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنەکەی ئەنجامدا، لەبارەی تاوتوێکردنی کێشەی دواکەوتنی تەواوكردنی ڕێگای كەلار – سلێمانی. لە…
Total
0
Share