یەکێتی لە بەغداد سکاڵای لەسەر “هەژماری من” و رێگریکردن لە “تەوتین” تۆمارکرد

یەكێتی لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد سکاڵای لەسەر “هەژماری من” و رێگریکردن لە جێبەجێکردنی تەوتین تۆمارکرد.

سكاڵاكە ئەمڕۆ لەلایەن تیمی یاسایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆماركراوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، سکاڵاکە لەسەر بەزۆر ناچارکردنی فەرمانبەرانە بە کردنەوەی ئەژماری بانكی لە “هەژماری من” و بانکە ناحکومییەکان بە پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵی.

هەر بەپێی زانیارییەكان دادگای لیکۆڵینەوە سکاڵاکەی قبوڵکردووە و دەستدەكات بە رێکارە یاساییەکانی خۆی.

بابەتی پێشتر

پێنج رۆژ پێش هەڵبژاردن<br>دوایین راپرسییەکان لەبارەی براوەی سەرۆکایەتیی ئەمریکا

بابەتی دواتر

چاکسازیی گەورانی سلێمانی زانیاری لەبارەی هەڵاتنی سزادراوێک ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح دەبێتە حاجی

عەلی حەمەساڵح دەچێتە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.‏ عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share