بەرگریی شارستانیی هەولێر: لەکاتی لافاو شوێنێکی پارێزراو بدۆزەرەوە وەک قوتابخانە یان کڵێسا و مزگەوتەكان

ساڵانە لە وەرزی بارانباریندا، لافاو وەک مەترسییەک بەرۆکی خەڵکی شاری هەولێر دەگرێت، بەرگریی شارستانی هەولێر بۆ ئەمساڵ چەند خاڵێکی بڵاوکردووەتەوە، بەمەبەستی هۆشدارکردنەوەی هاوڵاتییان لە کاتی روودانی لافاو و دەڵێت، “شوێنێکی پارێزراو بدۆزەرەوە وەک قوتابخانە یان کڵێسا و مزگەوتەكان”.

بەڕێوەبەرایەتییەکە چەند خاڵێکی بۆ هاوڵاتییان خستووەتەڕوو کە ئەمانەن:

دەقی خاڵەکان:

:بەر لە لافاو

دەفرەکان پڕ بکە لە ئاوی پاک، لە حاڵەتی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە

شتە بەنرخەکان لە شوێنێکی بەرز دابنێ

رێگای چۆڵکردن دیاری بکە

کەرەستەی فریاگوزاریی سەرەتایی لە نزیک خۆت دابنێ

خواردن و ئاو و جلوبەرگ لە شوێنێکی پارێزراو دابنێ

بەڵگەنامە گرنگەکان لە کیسەیەکی نایلۆندا هەڵبگرن نەوەک بە ئاو لەناوبچن

گڵۆپ و پاتری لە نزیک دابنێ

رادیۆ بەکاربێنە بۆ فێربوون دەربارەی پلانی چۆڵکردن یان کردارەکانی تر

کارەبا بکوژێنەوە و گازەکە بکوژێنەوە و ئاو بەکارمەهێنە

:لەکاتی لافاودا

ئەگەر پێویست بوو ماڵ بەجێ بهێڵە (چۆڵکردن)

تەلەفزیۆن یان رادیۆکەت بە داگیرساوی بهێڵەوە بۆ بەدەستهێنانی نوێترین زانیاری

لە هێڵەکانی کارەبا نزیکمەبنەوە

شوێنێکی پارێزراو بدۆزەرەوە وەک قوتابخانە یان کڵێسا و مزگەوتەكان

ئەگەر چوویت بۆ شوێنێکی تر، شتە پێویستەکان ببە

لە نزیک ئاوەکە مەڕۆ

هەوڵ مەدە لە رووبارەکان بپەڕیتەوە

:دوای لافاو

مەگەڕێنەوە ماڵەوە تاوەکو دەسەڵاتداران رێگەت پێنەدرێت

نزیکمەبنەوە لە شوێنە زیان پێگەیشتووەکان

پێویستە دەستبەجێ شلە رژاوەکانی وەک دەرمان، ماددەی گڕگرتوو یان ژەهراوی خاوێنبکەیتەوە

دەست لە کێبڵی کارەبا مەدە

خواردنی پیس مەخۆ

کەسی بریندار لە شوێنی خۆی مەجوڵێن

تەلەفزیۆن یان رادیۆکەت بە داگیرساوی بهێڵەوە بۆ بەدەستهێنانی نوێترین زانیاری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکمانەکان: نوێنەرەکانمان لە پەرلەمان حزبێکی سیاسی بەکاریاندەهێنێت و نوێنەری ئێمە نین

تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان ناڕازین لە نوێنەرایەتی کردنیان لە پەرلەمانی کوردستان و جەختدەکەنەوە کە ئەوان نوێنەرایەتیی پێکهاتەی تورکمانەکان ناکەن،…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە وڵاتێكی تەواو هاوردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە خەریكە وردە وردە بەرەو هەناردەكردن هەنگاودەنێین

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە وڵاتێكی تەواو هاوردەكاری بەرهەمە كشتوكاڵییەكانەوە، خەریكە وردە وردە بەرەو هەناردەكردن هەنگاودەنێین. لە…
Total
0
Share